پووتی كورت بۆ كۆتایی زستان و سەرەتای وەرزی بەهار

پووتی كورت بۆ كۆتایی زستان و سەرەتای وەرزی بەهار
لەگەڵ گۆڕانكاری لە كەش و هەوادا، كە بەرەو كەشێكی بەهاری دەچین، ئەگەرچی سەرمای بەیانیان هەیە، رەنگە ئەو سەرمایە كێشە و گرفت بۆ ئەو بەشانەی جەستە دروست بكەن كە بە دەرەوەن، لە كاتی ئێستادا پۆشینی پێڵاوی كراوە، زیانی بۆ پێیەكان دەبێت، بەهۆی ئەوەی رووبەڕووی سەرما دەبێـتەوە و مۆدەكانی پێڵاوی وەرزی بەهاریش هێشتا كاتیان ماوە، بۆ ئەو مەبەستە پسپۆڕانی جوانكاری رێنمایی تایبەتیان هەیە، وەك: پۆشینی پووتی كورت كە گونجاوترین مۆدی پێڵاوە بۆ ئەم وەرزە، بەهۆی ئەوەی كورتە و بەشێكی زۆری قاچ دەگرێت و لەگەڵ جلوبەرگی كۆتایی زستان و سەرەتای وەرزی بەهار گونجاوە، با پووتە كورتەكانی ئەم وەرزە زیاتر لە رەنگی رەش و رەساسی و قاوەیی بن، تا بۆ وەرزی داهاتووش رەنگەكانیان جیاواز بێت و هەست بە گۆڕانكاری لە مۆدی رەنگی پووت و پێڵاوەكانتدا بكرێت، پووتی كورت لەگەڵ پانتۆڵی جینز و تەنوورە و پانتۆڵی قوماش گونجاوە، مۆدێكی ناسك و نایابی هەیە و دەتوانی لەم كاتەدا لە پێی بكەیت، تا ببێتە مۆدێكی شیك.
Top