لێكچوونێكی تەواوی نێوان هەردوو سەردەمی كۆلێرا و كۆرۆنا هەیە، كە ئەوەی یەكەم باس لە پێشوو دەكات، ئەوەی دووەمیش دەردی رۆژانەی ئێستای جیهانە، خۆشەویستی لە سەردەمی كۆلێرەدا رۆمانێكی نووسەری مەكسیكی (گابریەل گارسیا ماركیز)ە، كە بە زمانی ئیسپانی نووسراوە و لە ساڵی 1985 بڵاو كراوتەوە، دواتریش ساڵی 2007 كراوەتە فیلمێكی سینەمایی بەچێژ، چیرۆكەكە باس لە دوو خۆشەویست بە ناوی (فلۆرینتینۆ ئەریزا) و (فێرمینا دازا) دەكات، كە لە تەمەنی هەرزەكاریدا یەكتریان بە دڵە، بەڵم بەهۆی رێگریی باوكی كچە لە یەكتر جیا دەبنەوە، هەروەها باس لە سەردەمی جەنگی ناوخۆی ناوچەی كاریبی دەكات، كە لە كۆتایی سەدەی 19 روویدا، دوای چەندین ساڵ كوڕەكە هەر دڵی لای كچەكە دەبێت، تا ئەو كاتەی كچەكە هاوسەرەكەی دەمرێت و ئەو كوڕەش دەگەڕێتەوە بۆ لای، دواتر بە گەشتێكی بچووك دەچنە نێو كەشتییەك، لەو كاتەشدا ئەگەر كەسێك ئاڵای زەردی هەڵبكردایە، بەم چەشنە لە دوا ساتەكانی تەمەنیاندا بە یەكتر شاد دەبنەوە، لە رۆژگاری ئەمرۆش زۆربەی وڵاتانی جیهان دوچاری نەخۆشیی كۆرۆنا بوون، لە وڵاتی كۆریای باشوور ئاهەنگی بە كۆمەڵ سازدرا، كە تەواوی بووك و زاواكان دەمامكیان كردبوو، هەروەها لە وڵاتی ئیتاڵیا كە شوێنی بەسەربردنی مانگی هەنگوینی و خۆشەویستییە، ئەوانیش بە دەمامكەوە ماچی یەكتریان دەكەن، لە كوردستانیش چەندین بووك و زاوا كە لەم ماوەیەدا ئاهەنگیان رێكخستبوو، كەچی بەهۆی داخستنی هۆڵەكان بە ئاهەنگێكی بچووكەوە و بە دەمامكەوە رۆژی هاوسەرگیرییان بەڕێ كرد.