كراسی بۆنە و یادەكان

كراسی بۆنە و یادەكان
بۆنەكان لەم ماوەیەدا زۆر دەبن و خانمانیش بۆ هەڵبژاردنی كراسەكانیان دوودڵ دەبن، بە جۆرێك كە رەنگە نەتوانن جلێكی جوان هەڵبژێرن، تا لە بۆنەكاندا وەك شازادەیەك دەربكەون، بۆیە پێویستە كراسێكی ناوازە و نایاب دەستنیشان بكەن، تا لەگەڵ شێوە و جوانییاندا گونجاو بێت. لە مۆدی ئێستادا گرنگی بە مۆدی كۆن دراوە، كە زیاتر كراسەكانی ساڵانی شەستەكان باون، مۆدی دووەمیش كراسی تەسك لە سەرەوە و لە خوارەوەش كراوە بێت، بە قۆڵی درێژ و بوونی فەتحەیەك لە تەنیشتەكان، هەروەها لە قوماشێكی رەق بێت كە بوەستێت و بە جەستەدا شۆڕ نەبێـتەوە، مۆدی كراسی شەستەكان، بریتیی بوون لە كراسی تەسك بە پشتێنێكی پان و كراوە و بریقەدار لەگەڵ ملپێچێكی تەنك لە سەر شانەكان، بەڵام باوترین مۆدی كراسی بۆنەكان، ئەو شێوازەیە كە لە سەرەوە بە نەخش و نیگار چێ كراوە و لە بەشی خوارەوەش كراوە و سادەیە.
Top