كلیلی نەمری

كلیلی نەمری
ئەگەر مرۆڤ نهێنیی نەمری و مانەوە بدۆزێتەوە، ئەوە دەبێتە شێرپەنجە بۆ لاشەی زەوی. لە ساڵی 1967 بۆ یەكەمجار لاشەی مردوویەكیان خستە ناو نایترۆجینی شلەوە، كە لە پلەی گەرمیی 70 پلە ژێر سفرەوەیە، ئەویش لاشەی جەیمس بێدفۆرد بوو، كە بەهۆی شێرپەنجەی گورچیلەوە و پاشان تەشەنەكردنی بۆ سییەكانی كۆچی دوایی كرد، ئەم كارەش لەسەر داوای كەسوكارەكەی بوو، بۆ پاراستنی لاشەكەی. زانایان پاش پشكنین بۆ تەرمەكەی گوتیان: «لاشەكەی وەك خۆی ماوە و تێك نەچووە».
پاراستنی لاشەی مردووەكان دەكرێت لەسەر داوای كەسوكاری مردووەكە بێت، بۆ مانەوەی لاشەی كەسەكە، یان بۆ چاندنەوەی ئەندامەكانی لەشی مردووەكە بۆ كەسێكی زیندوو ئەگەرهاتوو پێویستی پێی بێت، لە ئێستادا چوار كۆمپانیا كە سێیان ئەمریكین و دانەیەكیان ڕووسییە، هەڵدەستن بە پاراستنی لاشەی مردووەكان بە پارەیەكی خەیاڵی، هەندێكجار ئەم كۆمپانیایانە ناچاربوون بە ناشتنی لاشەی مردووەكان، لەبەرامبەر دابیننەكردنی ئەو پارەیەی لە كەسوكاری مردووەكە داوای دەكەن، ئەو چوار كۆمپانیایە لە ئێستادا خەریكی پاراستنی لاشەی زیاتر لە 500 كەسن، ڤالێریا ئودالۆڤا كە بەڕێوەبەری كۆمپانیا ڕوسییەكەیە دەڵێت: «نەمری دەستكەوتێكی بەنرخە بۆ نەوەكانی ڕابردوو و ئێستا و داهاتوو».
Top