پیاوی ئایینی و ئارایشكاری ماكیاژ

پیاوی ئایینی و ئارایشكاری ماكیاژ
ناچێتە ئەقڵەوە كە كەسانی ئایینی و پیاوانی پیرۆز كاری جوانكاری و ماكیاژ بكەن، چونكە دوو شتی دژە یەكن و ئەستەمە روو بدات، پیاوێكی ئایینی بوزییەكان ئەو رێچكەیەی شكاندووە و جگە لەوەی كاری خۆی وەك پیاوی رۆحیی بوزییەكان دەكات، هەروەها دەستێكی باڵای لە ماكیاژ و ئارایشی ئافرەتاندا هەیە، ئەو پیاوە ناوی (كۆدو نیشیمۆرا)یە و لەدایكبووی ژاپۆنە، لە باوك و دایكێكی بووزی هاتۆتە دنیاوە، ئێستا ئەو رێچكەیەی خۆی تێپەڕاندووە كە پیاوی ئایینییە و پسپۆڕییەكی تەواوی لە كاری ماكیاژی ئافرەتاندا هەیە، تەنانەت لە نمایشەكانی شاجوانی وڵاتانی جیهانیشدا ماكیاژ بۆ شاجوانەكان دەكات.
Top