بەهرەی وێنەكێشان لەسەر خواردن

بەهرەی وێنەكێشان لەسەر خواردن
ئەو خاتوونە خەڵكی وڵاتی لیتوانیایە و ناوی (ئیمیلیا زاوی)یە و بەهرەیەكی تایبەتی هەیە كە لەسەر خواردن وێنە دەكێشێت، هەروەها كەسێكی دیكەش لە وڵاتی ڤەنزەویلا هەیە بە ناوی (جۆلیتا ڤاتیكوت) كە هەمان ئەو كارە دەكات، تا ئێستا دوو نمایشگای بۆ كارەكانی كردۆتەوە، لە هەر یەكێكیان نزیكەی (25) جۆرە خواردنی بە وێنەی نەخشێندراو و رازاوەی ئاماددە كرد، بە جۆرێك كە دەتواندرێت وێنەكانیش لەگەڵ خواردنەكە بخورێت، چونكە پێكهاتەی پەیكەر و وێنەكان لە خودی خواردنەكەوە دروست كراون. خواردنەكانیش زیاتر لە (ماكارۆنی، كێك، شكۆڵاتە، میوە و سەوزە) دروست دەكات، چونكە تەنیا ئەو جۆرە خواردنانە بۆ كاری پەیكەری و وێنەكێشان لەسەریان دەشێن.
Top