بەهۆی ئەو ئاگرە گەورەیەی كە لە وڵاتی ئوستڕاڵیا كەوتەوە، كە بووە هۆی سووتانی بەشێكی زۆری دارستانەكانی ئەو وڵاتە، تیمەكانی ئاگركوژێنەوە بەردەوام لە هەوڵی كۆنتڕۆڵكردنی ئاگرەكەدا بوون، دوای ئەوەی توانییان ئاگرەكە بكوژێننەوە، چێشتخانەیەكی ئیتاڵی لەو وڵاتە وەك پاداشتێك بۆ كاری تیمەكانی ئاگركوژێنەوە بە دانانی هەویری پیتزا و پاشان كەرەستەكانی دیكە، هەروەها گرانترین جۆرە پەنیر كە پەنیری موتزارێلایە لەسەر تەواوی پیتزایەكە دانراوە درێژترین پیتزایان لە سەر شەقامی گشتیدا بە درێژایی چێشتخانەكە (103 مەتر) بە ناوی (بیلیگرینی) بۆ ئامادەكردن، ماوەی دروستكردنی ئەو پیتزا درێژە زیاتر لە (5) كاتژمێری خایاند و (4000) پارچە پیتزای لێ دروست كرا، لە كۆتاییدا پێشكەش بە ئەندامانی تیمی ئاگركوژێنەوەی شاری سیدنی كرا.