قاوە بە هێلكە

قاوە بە هێلكە
قاوە یەكێكە لەو خۆراكە بە جۆش و بە سوودەی كە خۆشەویستی هەمووانە، لە هاوین و زستاندا نۆش دەكرێت، قاوە وەك لە ناوەكەیدا هاتووە رەنگی قاوەییە، كۆفی لەگەڵ چەندین ماددەی دیكەی وەك نسكافێ و شیر و نەستەلە تێكەڵ دەكرێت، یان بە سادەیی نۆش دەكرێت، لە شاری هانۆی پایتەختی ڤێتنام جۆرە قاوەیەك بەرهەم هاتووە كە لە قاوەی ئاسایی ناچێت، بەهۆی ئەوەی رەنگی سپییە، ئەو جۆرە قاوەیە هێڵكەی تێ دەكرێت، بەمەش جگە لەوەی رەنگی قاوەكە سپی دەێت، هەروەها تامێكی دیكەی دەبێت، قاوەی بە هێلكە ئاماددەكراو جۆرێكی تازەی قاوەیە، كە بۆ یەكەمجار لە چێشتخانەی (دین) لە وڵاتی ڤێتنام پێشكەش كرا، ئەوەی سەیرە هێلكە بە خاوی دەكرێتە ناو قاوەكە و پاشان نۆش دەكرێت.
Top