بنەماڵەی (6) پەنجەكان

بنەماڵەی (6)  پەنجەكان
لە وڵاتی بەرازیل خانەوادەیەك هەن كە لە (23) كەس پێك دێن، هەموو ئەندامانی ئەو خێزانە لە دەستەكانیاندا پەنجەیەكی زیادەیان هەیە، سەرۆكی ئەو خێزانە ناوی (دا سێلڤایە)ە، ئەو نەك هەر تەنیا لە دەستەكانیانیدا بەڵكو ژمارەی پەنجەی پێیەكانیشی زیاترە لە پەنجەی پێی كەسێكی ئاسایی. ئەوەی سەیرە ئەندامانی ئەو خێزانە زۆربەیان لە بوارە جیاجیاكانی ژیاندا سەركەوتوون وەك: یەكێكیان لە پیانۆ ژەنین ئاست و بەهرەیەكی بەرزی هەیە، یەكێكی دیكەیان لە یاریی تۆپی پێدا بۆتە گۆڵچی، یەكێكی دیكەشیان لە خواردندروستكرندا خاوەن بەهرەیەكی ناوازەیە، حاڵەتی پەنجەی زیادە لە زانستدا بە دیاردەی (Polydactyly ) دەناسرێت.
Top