ئەو هۆكارانەی پوتەكەت ناشایستە دەكەن

ئەو هۆكارانەی پوتەكەت ناشایستە دەكەن
وەك خانمێك جوانیی جلوبەرگ و پێڵاو و خشڵەكانت بەندە بە هەڵبژاردنتەوە كە چۆن بتوانیت كەرەستەكانت هەڵبژێریت و لە چ ماركە و جۆرێك بن، هەروەها هەندێ جار بە هەڵە هەڵبژاردنی كەرەستەكان تەنانەت ئەگەر لە ماركەی باش و بەناوبانگیش بن، جوانیی خۆیان نابەخشن و بە ناشایستەیی دەكەونە بەرچاو. بۆ نموونە ئەو جۆرە هەڵبژاردنانەی كە پووتەكانت ناشایستە دەكەن، بریتین لە، یەكەم: بوونی نەخش و نیگار لەسەر پووت، بەتایبەت ئەگەر زۆر زەق بێت، ئەوا پووتەكەت منداڵانە و ناشایستە دەردەكەوێت. هۆكاری دووەم: ئەگەر پووتەكەت هیچ خشڵێكی پێوە نەبێت، واتە سادە و ساكار بێت، ئەوكات ئەویش دیمەنێكی سەرنجڕاكێشی نابێت. هۆكاری سێیەم: رەنگی پووت، هەندێ جار رەنگی زەق بۆ پووت هەڵدەبژێردرێت، ئەوەش پێچەوانەی رێسای ئاسایی هەڵبژاردنی پووتە كە پێویستە لە رەنگی رەش و قاوەیی بێت، لەكاتێكدا كە رەنگەكانی دیكە هێندە سەرنجڕاكێش نین.
Top