كۆشكی خۆشبەختی

كۆشكی خۆشبەختی
یەكێكە لە كۆشكە بە ناوبانگەكانی جیهان و دەكەوێتە وڵاتی ئازربێجان، چیرۆكی ئەو كۆشكە لە داستانێكی رۆمانسی و تراژیدییەوە سەری هەڵداوە، وەك دەوترێت دوای ئەوەی كەسێك بە ناوی (مورتەزا موختارۆف) ئەو كۆشكە دەكڕێت، هەواڵی مردنی هەردوو كچەكەی پێ دەگات، ئەو پیاوە مردنی كچەكانی دەخاتە ئەستۆی خێزانەكەی، هەر بۆیە ژنی دووەم دەهێنێت كە ئافرەتێكی ئیتاڵییە بە ناوی (لیزا)، لەسەر داوای لیزا كە لە ساڵی (1920) ئەو كۆشكە دروست كراوە، تا ئێستاش ماوە، كۆشكەكە نهێنیی قوربانیدانی لەسەرە، چونكە وەك ئەوەی كە باس دەكرێت هەر كەسێك ببێتە خاوەنی ئەو كۆشكە، یان دەمرێت، یانیش خۆی دەكوژێت، دوایین كەسییش كە بووە خاوەنی كۆشكەكە، دوای دوو مانگ لە خاوەندارێتی كردنی ئەو كۆشكە خۆی كوشت.
Top