جینیڤەر لۆرینیس سینگل نەما

جینیڤەر لۆرینیس  سینگل نەما
كچە شۆخ و ئەكتەری ئەمریكی، جینیڤەر لۆرینس، خۆی لە سەرمای زستانە بە دوور كرد و لە سەنگڵییەوە خۆی كرد بە دووانە، دوای ئەوەی داواكاری زۆری هەبوو، كە كوڕانی ئەكتەر خۆزگەیان بە هاوژینی لەگەڵ جینیڤەر دەخواست، كەچی جینیڤەر پیاوێكی بیزنسمانی هەڵبژارد، هاوسەری جینیڤەر (كۆك مارۆنی)یە، كە كاری بیزنس دەكات، ئاهەنگەكەیان لە كۆشكی (بیلكۆر ئۆف نیوپۆرت) لە شاری بوپۆرت لە ویلایەتی رۆدئایڵاند) بەڕێوەچوو، مێژووی كۆشكەكە بۆ سەدەی (16) دەگەڕێتەوە، لەلایەن هاوسەری جینیڤەرەوە كڕاوە، رووبەری كۆشكەكە (2) هەزار پێی چوارگۆشەیە، ئاهەنگەكەش بە ئامادەبوونی (150) میوانی تایبەت كە زۆربەیان ناسیاو و هاوڕێی جینیڤەر و هاوسەرەكەی بوون، بەڕێوەچوو.
Top