نمایشكاری جلوبەرگ لە نێو ئاودا

نمایشكاری جلوبەرگ لە نێو ئاودا
هەمیشە نمایشەكانی جل و بەرگمان لەسەر ستێج و دەرچەی شانۆكاندا بینیوە، كە كۆمەڵە نمایشكارێك بە جلە تازە و سەرنجڕاكێشەكانیان لە بەردەم ئامادەبووان بە جوولە سەیرەكانیان سەرنجی هەمووان رادەكێشن، كەچی ئەو وێنەگرە پۆڵەندییە، بیركردنەوەیەكی دیكەی هەیە بۆ بواری نمایشكاری، دواجار جۆرە نمایشێكی جل و بەرگی هێنایە كایەوە كە پێشتر بیری لێ نەكراوەتەوە، ئەو وێنەگرە ناوی (رافایل مەكیلە)یە، ئێستا لە شاری دوبەی ئیمارات دەژی، هەر لەوێش نمایشە سەیرەكەی ئەنجام داوە، وێنەگرەكە كۆمەڵێك نمایشكاری جل و بەرگی هێناوەتە ژێر ئاو، لەوێوە نمایشی جل و بەرگی پێكردوون، ئەوەی سەیرە نمایشكاران نەیاندەتوانی هەناسەی تەواو بدەن، هەندێكیان بە ئامێری هەناسەدان و هەندێكی دیكەش بۆ چەند چركەیەك دەچوونە ژێر ئاو تا وێنەیان بە خێرا دەگیرا و پاشان سەر ئاو دەكەوتنەوە.
Top