كوپێك چای بە (200) دۆلار

كوپێك چای بە (200) دۆلار
چایخانە و كافێیەك بە ناوی (رۆبینس ئەت پاڵاس) لە شاری لەندەن هەیە، كە شوێنەكەی دەكەوێتە ناوچەی (رۆیاڵ میوس) ئەویش بەرامبەر كۆشكی (باكینهام)ی ماڵی شاژنی بەریتانیا، كاتێك لەو شوێنە چای دەخۆیتەوە نێو ماڵی شاژنت بەرچاوە كە هەرچی بێت و بچێت بە چاوی ئاساییەوە دەیبینیت، هەندێ جار لە كۆشكی شاهانەوە داوای چای دەكرێت، كە هەر كترییەك چای بە نزیكەی (600) دۆلار بۆیان دەنێردرێت، نرخی وەجبەیەكی بچووكی خواردن كە چای و هەندێك خواردنی دیكە بە (200) دۆلارە، خواردنیش بە (55) دۆلارە، ئەوەی سەیرە جەماوەرێكی زۆریش روو لەو شوێنە دەكەن، پرسیاری ئەوەش دەكەن كە بۆچی خواردن هەرزانترە لە چای، خاوەن كافێیەكەش دەڵێ: ئەوەی چای بخوات زۆر دەمێنێتەوە و شوێن دەگرێت، بەڵام ئەوەی خواردن دەخوات زوو دەڕوات شوێن بۆ كەسانی دیكە چۆل دەكات.
Top