هەمیشە شێوەی فڕۆكەكان دیار و بەرچاون، كە لە شێوەی باڵندەكان دروستكراون، تا هەوا بڕ بێت و بتوانێت لە ئاسماندا بفڕێت، وەك چۆن باڵندەكان باڵەكانیان بە پلەی (35 تا 45) پلە بەرەو دواوەیە، هەمان ئەو شێوە ئەندازەییە بۆ فرۆكەكەنایش دانراوە، دواجار هەر یەكە لە كۆمپانیای سوی رووسی و ئاژانسی ناسای ئەمریكی توانییان بگەن بەو بیرۆكەیەی كەئەگەر باڵی فڕۆكەكان پێچەوانە بكرێت، چی روودەدات؟ بیرۆكەكە تاقی كرایەوە و توانییان بگەن بەو ئاستەی كە پێچەوانە كردنی باڵەكان دینامیكیی جێگیریی زیاتر بە فڕۆكە نادات، بەڵام خێرایی زیاتر دەبێت، بەهۆی ئەوەی بەهێزێكی زۆرەوە هەوا دەبڕێت و هێزی بەرنگاربوونەوە كەمتر دەبێتەوە، ئەو دوو فڕۆكەیەی دروست كراون یەكێكیان بە ناوی (سو 39)یە و ئەوەی ئاژانسی ناساش بە ناوی (x-29)یە، بیرۆكەكە لەلایەن ئاژانسی لێكۆڵینەوەی پێشكەوتووی وەزارەتی بەرگریی ئەمریكی DARPA سەرپەرشتی كراوە.