شارۆچكەی (بۆدگۆریالی) دەكەوێتە كەنداوی (سەقلیە) لە ئیتاڵیا، ئەو شارۆچكەیە دەكەوێتە سەر هێڵی بوومەلەرزە، دوای ئەوەی ناوچەكە لە ساڵی (1968) بەر زنجیرەیەك بوومەلەرزەی زۆر دەكەوێت، خەڵك شوێنەكە جێ دەهێڵن، ئێستا وەك شارێكی چۆڵكراو و وێرانبووی لێهاتووە، وەك ئەوەی جەنگ لەو شارەدا روویدابێت، هەندێ لەوانەی سەردانی ئەو شارەیان كردووە، دەگێڕنەوە كە بۆتە شاری جن و دێوەكان، گەشتیاران لە كاتی گەشتەكەیان بۆ ئەو شارە بەتایبەت لە شەودا، چەندین حاڵەتی ترسناك و سەیریان بینیوە، ئەوەی سەیرە تا ئێستاش نووسینی سەر تەختەكانی قوتابخانەكان ماوە، خەڵكی ئەو شارۆچكەیە حەز بە گەڕانەوەیان بۆ شارەكەیان دەكەن، بەڵام كە گوێبیستی ئەو دەنگۆیانە دەبن، لە ترسان ناگەڕێنەوە، هەندێكیش پێیان وایە ئەو دەنگۆیانە تەنیا قسەیە تا خەڵك بۆ شارۆچكەكە نەگەڕێتەوە.