كۆمەڵێك بە ناوی هاشتاگی (كوتوو) لە ژاپۆن دەركەوتوون، كە بەرگری لە ئافرەتان دەكەن، دوابانگەواز و ئاگادارییان بۆ هەموو جیهان بریتییە لە (نا بۆ لە پێكردنی پێڵاوی پاژنە بەرز لە كاتی دەوام و سەركار) بەپێی ئاگادارییەكە ئافرەتان بە لەپێكردنی ئەم پێڵاوانە دوچاری ژان و پشتئێشە دەبنەوە و لە شەوانەشە هەست بە ماندووێتی زۆر بكەن، هاشتاگەكە لە (67) هەزار كەس پێكهاتووە، لەلایەن نووسەری ژاپۆنی (یۆمی ئیشیكاوە) سەرپەرشتی دەكرێت، یەكێك لە داواكارییە سەیرەكانی ئەو كۆمەڵەیە ئەوەیە، كە ئەگەر لەسەر ئافرەتان پێویستە پاژنەبەرز لەپێ بكەن، با پیاوانیش لە پێی بكەن، تا هەست بە مەینەتییەكانیان بكەن، پیاوانیش بە كۆمێنت ئاماژە بە پۆشینی ریبات (بۆینباخ)ی مل دەكەن، كە لە پاژنەبەرز زیاتر بێزاركەرە.