پاشای هاوسەنگی

پاشای هاوسەنگی
ئەستەمە چەند كەرەستەیەك لەسەر یەكتر دابندرێت و بەرگەی هێزی كێشكردنی زەویش بگرن و نەكەون، بەتایبەت ئەو كاتانەی كە كەرەستەكان لەسەر لێوارێك، یان بەشێك دەوەستێندرێن. ئەو پیاوە كە ناوی (رۆكی بیۆن)ـە خەڵكی وڵاتی كۆریای باشوورە و بە پاشای هاوسەنگی دەناسرێت، چونكە هەندێ نمایشی لەسەر یەكتر دانانی كەرەستەكان ئەنجام دەدات، كە بوونەتە جێگای سەرنجی هەمووان، چونكە توانیویەتی شارەزایی تەواو لە خاڵی هاوسەنگیدا پەیدا بكات. بە بڕوای خۆی كارەكە بیرۆكەی خۆیەتی و دەتوانێت فێڵ لە كێشی راكێشانی زەوی بكات و كەرەستەكان لەسەر یەكتر دابنێت. ئەو نمایشكارە دواجار توانیویەتی چەندین مۆتۆرسكێل و بەرد و كەرستەی ناوماڵ لەسەر لێواری یەكتر دابنێت بە جۆرێك بوەستێن كە ببنە جێگای سەرنجی هەمووان، وەك خۆیشی دەڵێت، پڕۆژەی داهاتووی بریتی دەبێت لە هاوسەنگكردنی كەرەستەی گەورەتری وەك ئۆتۆمبێل و كەرەستەكانی دیكەی ناوماڵ.
Top