بیری (كۆلا)

بیری (كۆلا)
قووڵترین بیری لێكۆڵینەوەیە لە جیهاندا، ئەم بیرە زانایانی سۆڤێت بۆ لێكۆڵینەوە لە توێكڵی زەوی دەستیان پێ كرد، لێكۆڵینەوەكە لە 24 مایۆی ساڵی 1970 دەستی پێ كرد و لە ساڵی
1989 لێكۆڵەرەكان لە قوڵای 12262مەتر دەستیان لێ هەڵگرت. ئەم لێكۆڵینەوەیە لە ساڵی 1962 پێشنیار كرا، لە ساڵی 1965 شوینەكەی دیاری كرا، كە شاری (زابۆلیانی) لە باكووری رۆژئاوای رووسیا بوو، ئامانجەكەش لێكۆلینەوە لە قووڵایی 15000 متر بوو. لە ساڵی 1983 بیرەكە 12000 متری تێپەڕاند، بەڵام لە 27ی سێپتەمبەری 1984 كاتێ قووڵییەكەی گەیشتە 12066 متر داڕاما و 5000 متر قووڵییەكەی كەمی كرد و بووبە 7000 متر. كاتێ گەشتە قووڵایی 12262 متر ڕاگەیەنرا كە گەشتن بە 15000 متر زۆر ئەستەمە، ئەویش بەهۆی بەرزی پلەی گەرمییەوە كە 180 پلەی سیلزی بوو، پێشتریش وا پێشبینی كرابوو كە 100 پلە بێ، لەقوڵای 9450 متردا گەشتن بەڕێژەیەكی ئیجگار زۆر لە ئەڵماس و زێڕ لەگەڵ دۆزینەوەی ڕێژەیەكی زۆری گازی میسان كە بووە هۆی چاو پیاخشاندنەوە بە نەوت و گازدا. چونكە دەركەوت كە ئەو خۆڵەی سەر رووی مانگ كە كەشتییەكی سۆڤێتی هێنابوویەوە بۆسەر زەوی، هەمان ئەو خۆڵەیە كە لە قوڵای سێ بۆ چوار كیلۆمەتردا دۆزراوەتەوە، ئەمەش ئەو بیردۆزەی پشتڕاست كردەوە كە زەوی و مانگ یەك پارچە بوون. بیری كۆلا دەرفەتی دا بە زانایان بە سەیكردنی ژیانی 2.5 ملیار ساڵ پێش ئیستا، هەندێك كەس هۆكاری راگرتنی پڕۆژەكەیان بۆ بیستنی هاوار و ناڵەی مرۆڤی ئەشكەنجەدراو لەناو زەویدا دەگێڕایەوە، بەوهۆیەشەوە بوو بە یەكێك لە ترسناك ترین تاقیكردنەوەكان، بەڵام دواتر سەرۆكی پرۆژەكە ئەو لێكدانەوانەی ڕەتكردەوە و هۆكارەكەی گەڕاندەوە بۆ تەرخان نەكردنی پارە لەلایەن حكومەتی سۆڤێتەوە.
Top