سەماكەری یەك قاچ

سەماكەری یەك قاچ
كەسانێك هەن سەرەڕای بوونی كێشە و گرفت لە جەستە و ژیانی رۆژانەیاندا، كەچی بۆ بەدیهێنانی خەونەكانیان دەستەوەستان نابن و بەم هۆكار و گرفتانە ناڕووخێن، ئەوەی ئەو گەنجە سەماكەرە ئەنجامی دەدات، كارێكی بێ وێنە و ناوازەیە، ئەو گەنجە ناوی (ئیڤان رۆگیرۆ)یە، ئێستا بۆتە سەماكارێكی بەناوبانگ كە زۆربەی ڤیدیۆكانی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بوونەتە جێگەی سەرنجی خەڵك، بەهۆی نەخۆشیی شێرپەنجەی ئێسكی رانیەوە قاچێكی بڕاوەتەوە، ئەو گەنجە تەمەنی (19) ساڵە و دەرچووی بەشی هونەرە جوانەكانی كۆلێژی میوزیكاڵە لە زانكۆی مۆنتكلایەریە لە ویلایەتی نیوجێرسیی ئەمریكا، ئێستا یەكێكە لە ئاوازدانەر و سەماكەرەكانی بواری كلیپ و گۆرانییەكان، كە زیاتر لە شەش كلیپی سەمای بە یەك قاچەوە هەیە، سەماكردنەكەشی بۆتە جێگەی سەرسوڕمان كە چۆن دەتوانێت جەستەی لەسەر یەك قاچ رابگرێت و بەم چەشنەش سەما بكات.
Top