بچووكترین كیسەڵ

بچووكترین كیسەڵ
گیانداران هەریەكە شێوە و قەبارەیەكی جیاوازیان هەیە، هەندێكیان لە شێوەی سرووشتی و قەبارەی ئاسایی خۆیان دەردەچن و شێوەیەكی جیاواز نمایش دەكەن، وەك ئەو كیسەڵە بچووكەی كە هەر كەس دەیبینێت، بەزەیی پێدا دێتەوە و ئاگاداری دەبێت، ئەو كیسەڵە بچووكە ناوی (تانك)ە، درێژی تەنیا سێ سانتیمەترە، ئێستا ئەو كیسەڵە لە باخچەی ئاژەڵانی (هێردفۆشایەر) لە وڵاتی بەریتانیا لە ژێر چاودێریدایە، هەموو جۆرە خواردن و كەشێكی سرووشتیی بۆ دابین كراوە، تا قەبارە و شێوەی وەك كیسەڵێكی ئاسایی لێ بێت، ئەوەی سەیرە و بۆتە جێگەی سەرنجی خەڵك و گەشتیاران، كیسەڵەكە دەگرن و لەسەر و ناو لەپی دەستیان دادەنێن و وێنەی لەگەڵدا دەگرن. پسپۆڕان دەڵێن رەنگە ئەو كیسەڵە لەم قەبارەیە زیاتر گەشە نەكات و بۆ هەمیشە بەم چەشنە بمێنێتەوە.
Top