ترامپ و كیمی ساختە

ترامپ و كیمی ساختە
دوای ئەوەی بە هەوڵی وڵاتی سەنگافوورە دووەم دیداری نێوان (دۆناڵد ترامپ سەرۆكی ئەمریكا و كیم جۆن ئۆن) لە وڵاتی سەنگافوورە ئەنجامدرا، هەریەكە لە هاوشێوەكانی ترامپ و كیم لەو شوێنە ئامادەبوون، كە بە ترامپ و كیمی ساختە دەناسرێن، ئەو دوو كەسە تەواو هاوشێوەی هەردوو سەرۆكەكەن، هاوشێوەی ترامپ ناوی (هاورد ئێكس)ە و هاوشێوەی كیمیش ناوی (شەن جیاینگ)ە، تەنانەت بەر لە بەڕێوەچوونی دیداری هەردوو سەرۆكە شێتەكە، كۆپییەكانیان لە سەنتەری (بۆگیس جانگشن مۆڵ) ئامادە بوون، ئەوەی سەیرە خەڵك سەرەتا وایانزانی كە سەرۆكەكانی هەردوو وڵاتی ئەمریكا و كۆریای باكوورن، دوای نزیكبوونەوە دەبینن كە كۆپی و هاوشێوەكانن، وێنەگرتن لەگەڵ هاوشێوەكانی ترامپ و كیم بە (11) دۆلارە، ئەوەی سەیرە دوای گەیشتنی هەردوو هاوشێوەكە بۆ فرۆكەخانەی (شانگی) لە وڵاتی سەنگافوورە، بۆ ماوەی چەند كاتژمێرێك لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە بە مەبەستی لێكۆڵینەوە و زانیاری وەرگرتن دەستگیركران، تا بزانن مەبەستی هاوشێوەكان لەو وڵاتەدا چییە.
Top