باوترین سێ شێوازی ماكیاژی چاوەكان
March 24, 2019
رەنگا و ڕەنگ
1- شێوازی سمۆكی نەرم، مۆدێكی ناوازە و ناسكە، دەبێتە مۆدی ساڵی (2019) ئەو رەنگانەی بەكاردەهێنرێن بریتین لە (قاوەیی و رەش و رەنگە تۆخەكان)، جگە لەوەی پێویستە رەنگی بریقەداریش لە كۆمەڵەی ماكیاژەكەدا هەبن.
2- ئایلاینەری گرافیك: بوونی نەخش و وێنەكان لەسەر ئایلاینەر كە لە شێوەی گرافیك دادەنرێت، ئەمانەش نموونەی دیارترین و جوانترین دیمەنەكانی ماكیاژی چاوەكان دەبن، ئەو شێوازە لە ماكیاژ پێویستە لەگەڵ رەنگە كراوەكاندا بكرێت، وەك (پەمەیی، شین، سەوز).
3- برۆی رەنگاوڕەنگ: مۆدێكی دیكەی تازەیە لە بواری ماكیاژدا، كە جگە لە ماكیاژی چاوەكان، برۆكانیش رەنگاوڕەنگ دەكرێن، كە بۆتە یەكێك لە مۆدە باوەكانی ماكیاژ، ئەو رەنگانەی لە برۆ دەدرێن بریتین لە: شین، وەنەوشەیی، پەمەیی نەرم، سەوزی كاڵ.
