یۆگای سەر ستوون سەیرترین پێشبڕكێی وەرزشی

یۆگای سەر ستوون سەیرترین پێشبڕكێی وەرزشی
یارییەكانی وەرزشی جۆراوجۆرن، زۆربەیان لەنێو خەڵك و وەرزەشواناندا ناسراون، وەك ئەوانەی لە ئولۆمپیاد و پێشبڕكێكانی دیكەدا تۆمار كراون، وادیارە هیندستان دەیەوێ یاریی تازە بدۆزێتەوە كە تایبەتە بە دابونەریتی نەتەوەیی خۆی، یۆگای سەر ستوون، تازەترین یاریی وەرزشییە لە هیندستان، راهێنانی یۆگا بۆ ئارامكردنەوە و پشوودانی مرۆڤە، كەچی هیندییەكان كردوویانە بە یارییەكی پێشبڕكێ و وەرزشی، پێشبڕكێی (مالاخامب- Mallakhamb World Championship) یەكێكە لە تازەترین یارییەكانی وەرزش، كە تیایدا یاریزانان لەسەر ستوونێكی داری بەرز دەوەستن و جووڵە دەكەن، بەدەستهێنانی نازناوی ئەو یارییە بەندە بە مانەوە و نمایشكردنی جوانترین جووڵەكانی یاریزانانەوە، ئەو یارییە پێشتر لە سەدەی (12) یارییەكی نەتەوەیی هیندییەكان بووە، ئێستاش بۆتە یەكێك لە پێشبڕكێ بەناوبانگەكانی ئەو وڵاتە، تەنانەت بۆ هەر پێشبڕكێیەك زیاتر لە (100) كەس بەشداری بەدەستهێنانی نازناوی یۆگای سەر ستوون دەكەن.
Top