نمایشكارانی جلوبەرگ، جوانترین شێوە و سەرنجڕاكێشترین روخساریان هەیە، مەرجە ئەوانەی لەو بوارەدا كار دەكەن، جێی سەرنجی هەمووان بن، تا جلەكانی بەریان زیاتر رازاوە و جوانتر دەربكەوێت، هەروەها تەمەنی نمایشكاران سنووردارە و تا (45) ساڵ زیاتر نییە، بەڵام ئەو ئافرەتە رێچكە و مەرجەكانی بوون بە نمایشكاری شكاندووە، چونكە تەمەنی دوو ئەوەندەی نمایشكارێكە، كەچی كاری نمایش دەكات، ئەو ئافرەتە ناوی (ئیریس ئابڤێل)ە و تەمەنی (97) ساڵە، ئیریس ئێستا لەگەڵ نمایشكارانی وەك (بێللا و جیجی حەدید) كار دەكات، سەرەتای كاركردنی وە دیزاینەری جلوبەرگ لە كۆمپانیای (OLDWORLDWEAVERS) بوو، كە لەلایەن هاوسەرەكەیەوە سەرپەرشتی دەكرا، لە ئێستادا كۆمەڵێك بەرهەمیشی بەناوی خۆیەوە هەیە، لەوانە ئێكسسوارەكانی (raraavis) و هەروەها كتێبێكیشی بە ناوی (ئیریس ئابڤێل ئایكۆن) لەسەر ژیانی خۆی هەیە، پێوایە كە تەمەن رێگر نییە كە مرۆڤێك بەوێت خەون و ئاواتەكانی بهێنێتە دی، ئەو خانمە نمایشكارە دەڵێت: «لە دوا ساتەكانی تەمەندام، كەچی بەردەوامم لە كاری نمایش، ئەگەرچی روخسارم پڕ چرچ و لۆچە، بەڵام خۆم بە (10)ی وەك جیجی و بێللا ناگۆڕمەوە.»