رەنگی نینۆك، دەست و مەچەكت رازاوەتر دەكەن، ئەو رەنگانەی كە هەڵیاندەبژێریت مۆدێكی ناوازە بۆ دەستەكانت دابین دەكات، جیاوازیی نێوان رەنگە كلاسیك و تازەكان زۆرن، بۆ نموونە: ناكرێت رەنگی سوور لە هاویندا لە نینۆكت بدەیت. پسپۆڕی رەنگ و نینۆكەكان (جینا ئێدواردز) دەڵێ: «هەوڵبدەن لە رەنگە كلاسیك و دیارەكان دوور بكەونەوە، رەنگە نەناسراوەكان لە نینۆك بدەن، كە بریتین لە كۆمەڵێك رەنگی وەك: رەنگی پەمەیی گوڵ، مۆدێكی سەرنجڕاكێشە، هەوڵبدە لە بری رەنگی سپی ئەم رەنگە بكەیتە رەنگی سەرەكیی نینۆكەكانت. رەنگی مرواریی روون، خشڵ و بابەتە بەردینەكانی نێو ئاوی دەریا جوانترین رەنگەكانی نینۆك دروست دەكەن. رەنگی مرواریی روون، وەك رەنگی ئاوە و كاتێك لە نینۆكەت دەدەیت، شێوازێكی ناسك و زیندووكەرەوەی دەبێت، رەنگی ئاوی كە لە نێوان رەنگی پەمەیی و ئاویدایە، كاتێك ئەم رەنگە لە نینۆكەكانت دەدەیت، وا هەست دەكەیت كە رەنگێكی سرووشتی بە نینۆكت داوە. زەردی كاڵ، كاتێك نینۆكەكانت لە رەنگی زەردی كاڵ بێت، ئەوا مۆدێكی رازاوەی دەبێت، بە تایبەت بۆ ئەوانەی كە پێستیان ئەسمەرە. رەنگی شین، هاوشێوەی رەنگی شینی چاوەكان، ئەو رەنگە لە نینۆكەكانت بدەیت، زۆر جوان دەبێت. رەنگی وەنەوشەیی، كە پێشەنگی رەنگەكانە بۆ نینۆك و بۆ هەموو كات و شوێنێك گونجاوە.