یاریگای نێو ئاو

یاریگای نێو ئاو
قەرەباڵغی و زیادبوونی رێژەی دانیشتووان وایكردووە یاریگاكانیش لە شوێنێكی فراوان و پانتایی زیاتردا دروست بكرێن، هەتا جگە لەوەی جێگەی مرۆڤەكان ببێـتەوە، هەروەها شوێنی ئۆتۆمبێلەكانیش بە سانایی ببێتەوە، بۆیە یاریگاكان پانتاییەكی زۆر داگیر دەكەن، بەتایبەت ئەگەر لە نێو جەرگەی شار و شوێنی قەرەباڵغدا یاریگایەك دروست بكرێت، ئەوا پێویستی بە شوێنێكی فراوانە. لە كەنداوی مارینا لە سەنگافوورە بەهۆی نەبوونی شوێنەوە، یاریگایەكیان لە نێو ئاودا دروست كردووە، ئەو یاریگایە لەسەر داوای خەڵكی ناوچەكە دروست كراوە، كە درێژییەكەی (120) مەتر و پانییەكەشی (83) مەترە، جێگەی زیاتر لە نۆ هەزار كەس دەبێتەوە، ژێرەوەی یاریگاكە لە پۆڵا دروست كراوە، ماوەی دروستكردنی ئەو یاریگایە (13) مانگی خایاندووە، بە یەكێك لە جوانترین یاریگاكانی جیهان دادەنرێت، تا ئێستا ئەو یاریگایە بۆ یاری و بۆنەی تایبەتی ئەو وڵاتە ئامادەیە و دەرگای كراوەتەوە.
Top