ئاهەنگ و بۆنە بۆ مردوو

ئاهەنگ و بۆنە بۆ مردوو
گۆڕستانەكان بە ماڵی دووەم و كۆتایی دوای ژیان دادەنرێن، لە نێو زۆربەی ئایینەكانی ئاسماندا بە رێز و نزا و پاڕانەوە لە خوا گرنگی بە مردووەكان دراوە، كەسوكاریان سەردانی گۆڕستانەكانیان كردووە، هەندێ جاریش تاجە گوڵینە و كەرەستەی پیرۆز لەسەر گڵكۆیان دانراوە، بەڵام لە گوندێكی وڵاتی ئەندەنووسیا جۆرە رێوڕەسمێكی سەیریان بۆ مردووانیان هەیە، دانیشتووانی گوندی (توراجا) كە دەكەوێتە باشووری شاری سولاویزی ئەندەنووسی و ژمارەیان (450) هەزار كەس دەبێت، پەیڕەوی تایبەتیی خۆیان بۆ ئایین هەیە، كە زیاتر بەندە بە رۆحەوە، ئەو پەرستنەی ئەوان پێی دەگوترێت: ئالووك (ALUK) وەك ئەوەی رۆحی مرۆڤ لای ئەوان نامرێت و تەنیا جەستەیان دەمرێت، هەر بۆیە ساڵانە مردووەكانیان لە گۆڕ دەردەهێنن و وێنە و یادگاری و ئاهەنگ و بۆنەی تایبەتیان بۆ دەكەن، ئەو نەریتە بۆ بەر لە سەدەی (20) دەگەڕێتەوە و تا ئێستاش لەو كارە سەیرەیان بەردەوامن.
Top