بچووكترین باڵەخانەی هەوربڕ

بچووكترین باڵەخانەی هەوربڕ
لە زۆربەی وڵاتانی جیهاندا خەریكی دروستكردنی باڵەخانە گەورە و زەبەلاحەكانن، لە هەر وڵاتێكدا بۆ ناوبانگ شاكارێكی ئەندازیاریی بەرز دەكرێتەوە، بەڵام پێچەوانەی ئەو دیاردە جیهانییە، بچووكترین باڵەخانەی هەوربڕ دەركەوتووە، ئەو باڵەخانەیە ساڵی (1919) دروست كراوە، دەكەوێتە شاری تێكساس لە ئەمریكا، كە لە ناوچەیەكی كێڵگەی نەوت دروست كراوە، باڵەخانەكە لە (4) نهۆم پێكدێت، رووبەری هەر نهۆمێكی (12) مەتر دووجایە، بەرزییهکهی دەگاتە (12) مەتر، ئەوەی سەیرە بە باڵەخانە هەوربڕەكە ناسراوە، لەكاتێكدا ئەو ناوە بە ئەو باڵەخانە بەرزانە دەگوترێت كە نزیكن لە بەرزایی هەور، ناوی ئەو باڵەخانەیە (نیۆمبای ماكماهۆن)ە، لە ساڵی (1929) چاككراوەتەوە و تا ئێستاش ماوە، هەر نهۆمێكی لەسەر درێژیی (4) مەتر و پانی (3) مەتر داڕێژدراوە، دواجاریش بە (200) هەزار دۆلار فرۆشرا، ئەوباڵا خانەیە لەلایەن ئەندازیاران (مایكەل بیاردس و جی دی مەكماهۆن)ەوە دروست كراوە، ئێستا بۆتە شوێنێكی گەشتیاری و میوانخانە بۆ گەشتیاران.
Top