هەنگاوە هەڵەكانی ماڵ پاككردنەوە

هەنگاوە هەڵەكانی ماڵ پاككردنەوە
ئافرەتی ماڵ، وێڕای هەوڵە پڕ ماندوويەتییەی بۆ پاككردنەوەی ماڵەكهی، هەندێ جار دوای كارەكانی ئەنجامێكی پێچەوانەی دەبێت. بۆ ئاگاداربوون لە هەنگاوە هەڵەكانی ماڵ پاككردنەوە ئەم رێنماییانە لەبەرچاو بگرە:
لە دوای هەر ژەمە خۆراكێكەوە پێویستە فڕن و تەباخەكان پاك بكرێنەوە، چونكە هێشتنەوەیان بە پیسی دەبێتە هۆی بڵاوبوونەوەی بۆن، هەروەها كارەكە قورستر دەكات و لە کاتی پاككردنەوەش ماندووبوونی زیاتری دەوێت، هەنگاوێكی دیكەی هەڵە بریتییە لە بەكارنەهێنانی كەرەستەكانی پاككردنەوە وەك: زاهی و دەرمان و خوێ، كە هەریەك لەو كەرەستانە هۆكارێكن بۆ جوانتر پاككردنەوەی كەلوپەلی ناو چێشتخانە، هەنگاوێكی دیكەی هەڵە، شووشتنی قاپوقاچاخەكانە بە خێرایی، چونكە دەبێتە مایەی جێهیشتنی پەڵە و وردە خواردن لەسەر قاپەكان، ئەمەش دیمەنێكی پۆخڵ و زیانبەخش بۆ تەندروستی دروست دەبێت، بەكارهێنانی تایت و كەرەستەكانی پاككردنەوەی زۆر، زیانی بۆ كەلوپەلەكان دەبێت، هەمیشە پێویستە سەر مێزی خواردن و شوێنی خواردن ئامادەكردن پاك بێت، چونكە فەرامۆشكردنی دیمەنی ژووری چێشتخانە نەشیاوی دەكات.
Top