ئایسكرێمی چەماوە

ئایسكرێمی چەماوە
لە وڵاتی كۆریا ئایسكرێمی چەماوە دروست دەكرێت، شێوەی هەندێكیان چەماوەتەوە و بۆلای یەكتر هاتۆتەوە، كەچی نە بەردەبێتەوە و نە دەكەوێت، ئەو جۆرە ئایسكرێمە بە دوو دۆلارە و درێژییەكەی دەگاتە (32) سەنتیمەتر، ئەو جۆرە ئایسكریمە بە شیكۆڵاتە و شلك و شیری مانگا بەناوبانگە، گرنگیی ئەو ئایسكرێمە لەوەدایە كە تا چەند بە دەستتەوە بێت، ناتوێتەوە، چونكە پێكهاتەیەكی تێكراوە كە رێگرە لە چوونی هەوا و گەرما بۆ نێو ئایسكرێمەكە، بەم جۆرە دەتوانیت هەموو ئایسكرێمەكە نۆش بكەی، بەبێ ئەوەی بتوێتەوە، یان بكەوێت.
Top