(چاكێت)ی بلیزەر بۆ هەموو كات و شوێنێك گونجاوە

(چاكێت)ی بلیزەر بۆ هەموو كات و شوێنێك گونجاوە
هەندێك لە رۆژەكانی وەرزی زستان هێندە سارد نییە كە جلی زۆر لەبەر بكەیت، رەنگە بەیانییەكەی سارد بێت و دواتر كەشەكە گەرم بێت، ئەوانەی دەوامی فەرمی و زانكۆیان هەیە، پێویستیان بە جلوبەرگێكە كە بۆ هەموو كەشێك گونجاو بێت، بلیزەر، كە جلێكە نێوان قەمسەڵە و بلووزە، ناوەكەی تێكەڵەیەكە لە هەردوو ناوەكە، بلیزەر بریتییە لە چاكەت و پانتۆڵ، هەروەها دەكرێت تەنیا چاكێتێك لەگەڵ بلووز و بەدی بپۆشرێت. چاكێتی بلیزەر، جلێكی ناوازەیە، بۆ هەموو كات و شوێنێك گونجاوە، بەتایبەت بۆ دەوامی فەرمی و زانكۆ دەتوانی ئەو جلە لەگەڵ كراس و تیشێرت بپۆشی، لە كەشی سەرمادا دەتوانی لەژێر چاكێت و قەمسەڵەی درێژ بیپۆشیت، بلیزەر چەندین رەنگی هەیە، لەوانە: رەنگی سادە، كە رەنگە تۆخەكانن وەك: (رەش، سپی، رەساسی) هەروەها رەنگی تێكەڵی هەن لەوانە: (رەساسی و رەش، سوور و رەش) جگە لەوەی بە ئارەزووی خۆت دەتوانیت بلیزەرە رەنگاوڕەنگ و تاك رەنگەكان هەڵبژێریت. هەوڵبدە ئەو جلەت بەردەوام هەبێت، تا بۆ هیچ كات و شوێنێك پێویستت بە جلی فەرمی نەبێت، ئەو چاكێتە كەسایەتی و هەیبەت بە لەشولار و جەستەی ئافرەتان دەدات.
Top