كێلگە سەیـرەكانی چای

كێلگە سەیـرەكانی چای
چای وەك یەكێك لەو رووەكانەی لە هەندێ وڵاتانی جیهان دەڕوێت، دەكرێتە ماددەی هۆشبەر بۆیە مرۆڤ ئەوەندە گرنگی بە چای دەدات، چای جگە لە لایەنی سوود و بەجۆشییەكەی، هەروەها ماددەیەكی ئاڵوودەیە، كێڵگەكانی چای لەو وڵاتانەی ژینگەیان گونجاوە بە جوانترین شێوە چێ كراوە، یەكێك لە جوانترین كێڵگەكانی چای دەكەوێتە وڵاتی چین، ئەو كێڵگانە بە ناوی (ئۆبۆبۆ فارمس) ناسراوە، دەكەوێتە گوندی (وازوكا و ژیجینگ)، لەو كێڵگەیەدا دەیان جۆر چای دەچێنرێت و بەرهەم دێت، یەكێك لە جوانییەكانی ئەو كێڵگەیە كرێكارەكانن كە بە جوانترین شێوە و جلوبەرگ لە كێڵگەكەدا كاردەكەن، رێژەی بەرهەمهێنانی چای لەو كێڵگەیە ساڵانە دەگاتە (8) ملیۆن تەن، جوانیی دیمەنی ئەو كێڵگەیانە وایكردووە كە ببێتە شوێنێكی گەشتیاری و خەڵكی ئەو وڵاتە بۆ وێنەگرتن ساڵانە سەردانی ئەو كێڵگەیە دەكەن.
Top