لە لێكۆڵینەوەیەكی تازە كە لەلایەن بنكەی EPFL researchers in Switzerland ئەنجام دراوە، توانراوە بۆ یەكەمجار ئەو نیورۆنانەی مێشك دەستنیشان بكرێت كە ئەو هەستە دروست دەكات: «هەستكردن بە بوونی كەسێكی دی لە دەوروپشت بەبێ ئەوەی هیچ كەسێكیش لە دەوروپشت بوونی هەبێت.» هۆكاری دروستبوونی ئەو هەستە بەهۆی كۆبوونەوە و بەریەك كەوتنی (زانیارییە دژ بە یەكەكانن) لەناو مێشكدا. بەتایبەت لەناو مێشكی ئەو كەسانەی كە تایبەتمەندیی (شیزۆفرینیا) schizophrenia یان (ئیپلەپسی) epilepsy) یان هەیە. زانای نیورۆلۆجی Olaf Blanke لە بنكەی Swiss Federal Instituteسەبارەت بە بوونی كەسێكی دی لە دەوروپشت دەڵێت: ئەم تایبەتمەندییە لەو كەسانەی كە تێكەڵاوكردنی سیگناڵەكانی مێشكیان زۆرە، بەرجەستەترە وەك لە مێشكێكی سادە. بە لێكۆڵینەوە لەسەر ئەو كەسانەی كە تایبەتمەندیی - epilepsy،ئیپلەپس-یان هەیە، (واتە وەك نەخۆشیی پەركەم وایە كە بەردەوام ئەو كەسە هەیبێت) دۆزراوەتەوە كە كێشە لە سێ بەشی مێشك داtemporoparietal junction (TPJ)، the insula and the frontal-parietal cortex دەبێتە هۆكار، نەك بە تەنیا بۆ تێكەڵاوكردنی هەستكردن بە شتێكی (دەرەوە) لەگەڵ هەستكردن بە شتێكی (ناوەوە)، بەڵكوو تێكەڵاوكردنی ئەو سیگناڵانەی مێشك كە تایبەتن بە جیاكردنەوەی جووڵەكانی دەرەوەی لەش لەگەڵ جووڵەكانی ناو لەش. بۆ ئەوەی راستی و دروستیی ئەو بیرۆكەیە دەربخەن، ئەو گرووپە تاقیكردنەوەیەكی تایبەتیان ئەنجام دا، لەو ئەزموونەدا رۆبۆتی تایبەتییان بەكارهێنا، بۆ ئەوەی بزانن ئایا دەتوانن هەمان تێكدان و تێكەڵاوكردنی سیگناڵەكانی مێشك دروست بكەن لە كەسێكی تەندروستدا، لە ئەنجامدا دەردەكەوت كە مێشك تووشی (چەواشەكاری) دەبێت لە نێوان تەوژمە دەمارییەكانی ناو لەش لەگەڵ ئەو جووڵانەی كە لە دەرەوەی لەشدا رودەدات. ئەو هەستكردنەش بە (بوونی كەسێكی نادیار) لە دەوروپشتدا روو دەدات، بەتایبەت لەو كاتانەدا كە هەماهەنگیی كاری بەشەكانی مێشك دەشێوێت. ئەمەش ئەو دیاردەیە شیدەكاتەوە كە بۆچی ئەو كەسانەی تووشی (شیزۆفرێنیا) بوون، ئەو كارانەی كە خۆیان ئەنجامیان داوە، بە هی كەسێكی دیكەی دەزانن.