بەهلەوانی یەكێكە لە لایەنەكانی نمایشكردن، كە زیاتر ئافرەتان ئەو نمایشە دەكەن، بەهۆی ئەوەی جەستەیەكی نەرمی دەوێت بتوانێت جووڵەی وابكات كە ببێتە مایەی سەرنج، هەروەها بتوانن بازدان و خۆهەڵواسین بەسەر گوریس و تەلەكانی ئەو یارییەدا ئەنجام بدەن، ئەو ئافرەتە ئەمریكییەی كە جاران یەكێك بووە لە باشترین نمایشكارانی بەهلەوانی، ناوی (پێتی گودهارت)ە و ئێستا تەمەنی (86) ساڵە، كەچی هەر لەسەر یاری بەهلەوانی بەردەوامە، ئەو جۆرە نمایشە بۆ ئەو كەسانەیە كە زیاتر لە تەمەنی (15 تا 25)ساڵیدان، چونكە هێز و توانایان گونجاوە تا ئەو نمایشە بكەن، پێتی دەڵێت: «وێڕای ئەوەی لە بەرزی و وەستان لەسەر تەل و گوریس دەترسم، بەڵام حەز و ئارەزووم بۆ ئەو جۆرە نمایشە ترسەكەی شكاندووم، ئێستاش ئەو نمایشە دەكەم و نیازیشم وایە تا تەمەنی (100) ساڵیم لەسەر ئەو كارە بەردەوام بم و ژمارەیەكی پێوانەیی لە كتێبی گینس تۆمار بكەم.