كێوی شیكۆڵاتە

كێوی شیكۆڵاتە
ئەوانەی سەردانی وڵاتی فلیپین دەكەن، بێگومان سەردانی كێوەكانی شیكۆڵاتەش دەكەن. ئەو كێوانە یەكێكن لە سەیر و سەمەرەكانی جیهان كە دوای (7) سەیر و سەمەرەكەی جیهان دێن، ئەو كێوانە دەكەونە كەنداوی (بۆهۆل) و شێوەیەكی هەرەمییان هەیە، ژمارەیان (1268) كێوە) و بەرزییان نزیكەی (50) مەتر دەبێت، ئەو كەنداوە لە كەناری (ڤیسایا)یە كە دەكەوێتە ناوەڕاستی وڵاتی فلیپین و لە وەرزی هاویندا گژوگیای سەر ئەو كێوانە خۆیان بە رەنگی قاوەیی نیشان دەدەن. ئەو هۆكارە وایكردووە كە بە ناوی (كێوی شیكۆڵاتە) بناسرێ، پێكهاتەی ئەو كێوانە لە بەردی (كلس) پێكدێت، هەروەها توێژالێكی تەنكی خۆڵی لەسەرە، چەندین گژوگیای وەك داری شەكر و برنجی لەسەر روواوە، جیۆلۆجیناسان دەڵێن: سەرەڕای لێكۆڵینەوەكان تا ئێستاش نازانین چۆن و بۆچی ئەو كێوانە بەم شێوەیە لە سرووشتدا هەن.
Top