پارێزگاریكردن لە قژی بۆیەكراو

پارێزگاریكردن لە قژی بۆیەكراو
پارێزگاریی لە قژ، ئەركێكی قورسە و بەردەوام خانمان نیگەران و ماندوو دەكات، تا قژت جوان و سەرنجڕاكێش بێت، پێویستە ئاگاداری جوانی و گرنگیدان بە قژت بیت، قژ پێویستیی بە گرنگی پێدان و ئاگادارییە تا هەردەم جوان و سەرنجڕاكێش بێت، لە پاكڕاگرتن و لێدانی كرێم و سیشواركردن و تەنانەت داهێنانیش گرنگی خۆی هەیە، قژی ئاسایی و بۆیەكراو جیاوازی هەیە، ئەوانەی بەردەوام قژیان بۆیە دەكەن، پێویستیان بە گرنگی پێدانی زیاترە لەوانەی قژیان بۆیە ناكەن، كاتێك قژت بۆیەكراو بێت، ئەو كاتە رەنگی بۆیەكە سەراپای تاڵە مووەكان دەگرێت و بەمەش تاڵەكان هەش و ناسكتر دەبن، رەنگە بە ئاگرێك، یان پلەیەكی گەرمی زۆر بۆیەكەی نەمێنێت. پسپۆڕانی پرچ دەڵێن: بۆ ئەوانەی قژیان بۆیە دەكەن، چەند رێنماییەك هەیە كە پێویستە بیگرنەبەر، لەوانە: نابێت ئەو كرێمانە بەكاربهێنن كە دەوڵەمەندە بە ماددە زۆر كیمیاوییەكان، چاكترە سوود لە رۆنی بەرهەمهاتوو لە كەرەستەی سرووشتی وەربگیرێت كە راستەوخۆ كاریگەری لەسەر شێواز و ئارایشتی قژ هەیە، نابێت قژی بۆیەكراو بە ئاوی زۆر گەرم بشۆردریت، قژی بۆیەكراو شامپۆی تایبەت بە خۆی هەیە، هەردەم كرێم و بەلسەم بەكاربهێنە، لە دوای خۆشوشتن ئوتووی كارەبایی بە كەمی بەكاربهێنە، باشتریشە لە جیاتی كەویكردن لەفی بكەیت.
Top