هێلكەی نەخشدار

هێلكەی نەخشدار
توێكڵ و بەرگی هێلكە ناسكە و بە بەركەوتن و پاڵەپەستۆ دەشكێ، كەچی ئەو پیاوە سلۆڤینییە چەندین نەخش و شێوەی بە كونكردن لەسەر پەلكی هێلكەكان دروست كردووە كە جێگەی سەرنجن، ئەو پیاوە ناوی (فرانگ گروم)ە، لە ناوچەی ستارا ڤرینكا لە وڵاتی سلۆڤینیا دەژی، كارەكانی بوونەتە جێگەی سەرنجی هەمووان، كە چۆن ئەو نەخشانە بە كونكردن لەسەر هێلكە دروست دەكات بەبێ ئەوەی بشكێت، لەسەر هەر هێلكەیەك زیاتر لە (100) بۆ (200) كونی گەورە و بچووك دەكات، بەبێ ئەوەی بشكێت، وەك خۆی دەڵێ: كارەكەم هەستیارە و سەرمی سپی كردووە، چونكە دەبێ زۆر لەسەر خۆ و بە ئارامی كارەكە بكەم، نرخی هەر هێلكەیەكی نەخشداری كونكراو بە (25) دۆلارە، دەتوانرێت ئەو هێلكە نەخشدارە بكرێتە دیاری، یان وەك كەرەستەیەكی جوانكاری لە ماڵدا دابنرێت.
Top