ڤایرۆس لە لەشی مرۆڤدا

ڤایرۆس لە لەشی مرۆڤدا
ڤایرۆسەكان بۆ یەكەم جار لە ساڵی ١٨٩٢ی زایینیدا ناسران و تا ئێستاش توێژەران توێژینەوەیان لەسەر دەكەن. ڤایرۆسەكان لە بەشێكی پڕۆتینی لە ژێر ناوی كەپسید و بەشێكی بۆماوەیی كە ترشی ناوكییە و لە RNA یان لە DNA پێكهاتووە. جینەكانی ڤایرۆسەكان لە بەشە زیندووەكان وەك لەشی مرۆڤیشدا دەبینرێن. جۆرەكانی ڤایرۆس لە لەشی مرۆڤدا:
١- ڤایرۆسێكی دێرین لە مێشكی مرۆڤدا، جینی ئەم ڤایرۆسە لە مێشكی ئاژەڵە چوارپەلەكاندا بینراوە و كاریگەریی لەسەر بیركردنەوەیان و چۆنیەتی ئەو پرۆسەیە هەیە.
٢- ڤایرۆسەكان لە ئاسمانەوە دەوەرن، لەو بەشانەی زەوی كە زۆر لە یەك دوورن ڤایرۆسی هاوشێوەی جینێتیكی دەبینرێت، نیشانەی سەفەری ڤایرۆسەكانه لە رێگەی تەوشك یان ئهتمۆسفێرە. بەم پێیە ڤایرۆسەكان سواری دەنكەكانی ئاو دەبن و دەچنە سەرەوە و دواتر دەكەونە خوارەوە.
٣- نەخۆشیی ئەلزایمر و ڤایرۆسەكان، بە لێكدانەوەی جینەكانی مێشكی كەسانی مردووی تووشبوو و تووشنەبوو بە ئەلزایمێر، دەركەوت كە كەسانی خاوەن نەخۆشییەكە جینی ڤایرۆسی هێرپێسیان بووە.
٤- ڤایرۆسە زەبەلاحەكان جینەكانی خۆیان دەخولقێنن، ڤایرۆسە زەبەلاحەكان زیاتر لە دوو جار لە ڤایرۆسی ئاسایی گەورەترن و جینەكانیان ئاڵۆزە و بە پاندۆڤایرۆسەكان ناسراون. جینەكانی ئەم ڤایرۆسانە لەناو ڤایرۆسەكەدا سازدەكرێن و لە ڤایرۆسێكی پێشووترەوە سەرچاوە دەگرن.
٥-جینە ڤایرۆسییەكان ەنگە لە گیرۆدەبووندا كاریگەر بن، بەپێی توێژینەوەكان، جینی ڤایرۆسی HK2 لە كەسانی گیرۆدەی دەرمان لەچاو كەسانی گیرۆدەنەبوو زۆر زیاترە. پاشماوەی ئەم ڤایرۆسە تەنیا لە ٥ بۆ ١٠ لەسەدی خەڵكدا ماوە و ئاماژە بە تووشبوونێكی ڤایرۆسیی ٢٥٠ هەزار ساڵ لەمەوبەر دەكات. زانیارییە جینێتیكییەكانی ئەم ڤایرۆسە رەنگە لەسەر ئازادبوونی دۆپامین، كە دروستكەری هەستی خۆشی و شادی لە مێشكدایە، كاریگەر بێت.
٦- هێرپێس ڤایرۆس، ڤایرۆسی هێرپێس لە ٨٠ لەسەدی خەڵكی جیهاندا هەیە. ئەم ڤایرۆسه دەتوانێت بچێتە دۆخێكی هاوشێوەی خەولێكەوتن. توێژەران ئەوەیان دۆزیوەتەوە كە چۆن ڤایرۆسەكە بخەنە دۆخی خەوەوە هەر بۆ ئەوەش پڕۆتینگەلێكیان دۆزیوەتەوە كە بەشدارن لە هەڵستاندنی ڤایرۆسەكەدا. هەر بۆیە بە رێگرتن لەو ڤایرۆسانە ناهێڵن كە ڤایرۆس لە خەو هەڵسێت و نیشانەكانی نەخۆشی دەربكەون.
Top