مۆدە تازەكانی جلی بووك بۆ ساڵی (2019)
January 18, 2019
رەنگا و ڕەنگ
- مۆدی بوس، مۆدێكی ناوازەی شێوازی فیۆنكایە، كە لە ناوەڕاستدا تەسك دەبێـەوە، هەروەها لە بەشی سینگدا كراوە دەبێت، لە خوارەوەش نەخشێكی ناسك رازاوە دەبێت.
- مۆدی سێبەری شین، بە كراسی شاهانە دەناسرێت، مووروو و كریستاڵی شین لە نێو پێكهاتەی كراسەكە دانراوە، ئەو موورووانەش سێبەرێكی شین دروست دەكەن، وەك ئەوەی كراسی سەندرێلا بێت.
- مۆدی ئاف شوڵدهر، كراسی بووكی بێقۆڵە، واتە بەشی سەرەوەی رووت و كراوە دەبێت، بۆ ئەوانەیە كە حەز بە كراسی كراوە دەكەن، مۆدی تازەی لە بەرهەمەكانی (مۆریلی) رەنگی داوەتەوە.
- مۆدی كاپ، مۆدێكی ناسكە، لە زۆربەی وڵاتانی عەرەبی و رۆژهەڵات ئەو جۆرە كراسە دەپۆشرێت، مۆدەكانی لە بێرتا زیاتر دەردەكەوێت، لە رەنگی گوڵی سپییە، بە كریستاڵی بچووكیش رازاوەتەوە.
- مۆدی مۆنیك لۆلیە، ئەو جۆرە كراسە لە رەنگی زیوییە، واتە سپی نییە و زیاتر رەنگێكی رەساسی و سیلڤەر وەردەگرێت، وەك مۆدەكانی (گالیا لاهاڤ)، پێگە و پایەكی بەرزی هەیە لە نێو مۆدی كراسەكانی بووكدا.
- مۆدی سەردەست (پووف)، وەك مۆدەكانی (ئەنیس دی سانتۆ)، كە سەر دەستی بووك بە مۆدێكی ناسك رازاوەتەوە و بەشێكی زۆری دەستەكانی بووك دەشارێتەوە، هەندێكیشیان لە شێوەی لارە و بەشێكی دەستەكان دەردەكەوێت.
