دایکان تەنھا نۆ خولەک لە ڕۆژێکدا تەرخان بکەن بۆ ئەم کارە لەپێناو منداڵەکانتان

دایکان تەنھا نۆ خولەک لە ڕۆژێکدا تەرخان بکەن بۆ ئەم کارە لەپێناو منداڵەکانتان
بەپێی بۆچوونی پسپۆڕانی بواری دەروونی، گرنگی پێدانی لایەنی سۆزداری منداڵان، زۆر گرنگترە لەوەی دایکان ھەڵسوکەوتی دروست لە پەروەردەکردنی منداڵەکانیان بەکاردەھێنن، بۆ ئەم مەبەستەیش دەبێت ڕۆژانە نۆ خولەک بۆ ئەم کارە تەرخان بکەن.


خولەکانیش دابەش دەکرێتە سێ کاتی جیاواز، کە بەم شێوەیەی خوارەوەیە:

*یەکەم سێ خولەکی بەیانی لەکاتی لە خەوھەڵستان: باوەشکردن و ئەنجامدانی قسەی خۆش بەر لە چوونە قوتابخانە، وا دەکات منداڵەکەت ھەست بە ئاسوودەیی بکات بەدرێژایی کاتی قوتابخانە، بۆیە زۆر گرنگە بە ھەڵسوکەوتی نەرم و نیانی منداڵەکانتان لە خەو ھەڵبستێنن و قسەی خۆشیان بۆ بکەن.
* سێ خولەکی یەکەمی گەڕانەوەی منداڵ لە قوتابخانە: ئەگەر لە دوای گەڕانەوەی منداڵەکانتان لە قوتابخانە باوەشێک بە منداڵەکانتان بکەن، ھەروەھا بە ڕووخۆشییەوە باس لە چۆنیەتی بەسەربردنی کاتەکانی بکەن، ئەوا دووبارە منداڵ لە نیوەی ڕۆژەکە ھەست بە ئاسوودەیی دەکات، چوونکە منداڵەکانتان ڕەنگە لە قوتابخانە تووشی کێشە ھاتبن، بەم ڕێگەیەوە دەتوانێت بۆ دایکەکەی باس بکات.
*سێ خولەکی کۆتایی بەر لە نووستن: بۆ ئەوەی منداڵەکانتان ترسیان لە تاریکی شەو و بینینی خەوی ناخۆش کەم ببێتەوە، زۆر گرنگە دایکان لەو کاتەدا بە سۆز و خۆشەویستییەوە لەگەڵ منداڵەکانیان ھەڵسوکەوت بکەن.

محمد سلێمان

كەی مەگەزین
Top