دایکان و باوکان پێویستە چی بکەن لەکاتی دواکەوتنی قسەکردنی منداڵەکانیان؟
June 14, 2017
رەنگا و ڕەنگ
لەکاتی دواکەوتنی قسەی منداڵەکانتان ئەم ھەنگاوانە جێبەجێ بکەن:
*سەرەتا ڕاوێژ بە پزیشکی تایبەتی بواری منداڵان بکەن.
*دەتوانن بۆ ئەم مەبەستە سەردانی پزیشکی پسپۆڕی بواری قوڕگ و لووت و گوێ بکەن.
*چەند نموونەیەک لە چەند قسەیەکی دیاریکراو فێری منداڵەکانتان بکەن، تاکو تووشی شڵەژان نەبن.
*پێویستە بەڕێگەیەکی ناڕاستەوخۆ وشەکانی منداڵەکەت ڕاست بکەیتەوە، بە دووبارە کردنەوەی وشەکان.
*لەڕێگەی چەند وشەیەکی دیاریکراو پاڵپشتی بۆ دەربڕینی وشەکانی منداڵەکانتان بکەن.
*ڕێگە بدەن منداڵەکانتان لە تەمەنێکی بچووکدا لەگەڵ منداڵانی دیکە تێکەڵاو بن، ھەروەھا ڕاھێنانی ماسولکەیەش بۆ لەشیان ئەنجام بدەن.
محمد سلێمان
كەی مەگەزین
