ماسی جگە لەوەی سەرچاوەی خۆراكێكی بەپێز و بەسوودە بۆ مرۆڤ، هەروەها لە بواری زینە و جوانیشدا بەكاردەهێنرێت، هەندێ لە ماسییەكان دەگمەنن و بە ئاسانی مرۆڤ پێیان ناگات، ئەمەش وایكردووە كە نرخێكی خەیاڵی بكات، وەك هەندێ لەو ماسییانەی بەناوبانگن لێرەوە ئاماژەیان پێدەكەین: لە پلەی یەكەممدا ماسی جۆری (Red and White Coi Carp) دێت، بە ماسی كارپی كۆوی ناسراوە، شێوەی ناسكە و جەستەی روونە، هەروەها رەنگی سوورە، دواجار ئەو ماسییەكی لەم جۆرە لەلایەن ئافرەتێكی تایوانی بە (2) ملیۆن دۆلار كڕاوە، ماسی تونەی شین، بە (1.8) ملیۆن دۆلار لە یەكێك لە چێشتخانەكانی (سوشی) ژاپۆنی فرۆشراوە، ئەو ماسیە (222) كیلۆگرامە كلكی شینە. پیلاتینۆم ئەریوانا جۆرێكی دیكە بە (400) هەزار دۆلار فرۆشراوە، كە رەنگاوڕەنگە و تەنیا (20) ماسی لەم جۆرە ماوە. جۆرێكی دیكەش بە (ژەنگیۆ ریڤەر) ناسراوە، بە (100) هەزار دۆلار فرۆشراوە، كە بە ماسی بەرازیلی دەناسرێت لە نێو سوێردا دەژی. (پەیپەرمێنت ئەنگفیش) وەك كاغەز باریكە، بە (20) هەزار دۆلار فرۆشراوە، ئەو جۆرە ماسییە لە قوڵایی (120) مەتر ژێر ئاوی دەریا دەژی.