رێكخستنی رەنگی برۆ و قژ
May 2, 2017
رەنگا و ڕەنگ
قژی زەرد، ئەوانەی رەنگی قژیان زەردە، یان زەردی كاڵە، پێویستە رەنگی برۆیان تۆخ بێت، تا شێوازی روخسار بكرێتەوەو ئەو رەنگەی باوەی بۆ برۆ گونجاوە بریتین لە: پلاتینی، رەشی بریقەدار.
قژی قاوەیی، ئەوانەی رەنگی پرچیان قاوەییە، پێویستە رەنگی برۆت كاڵ بێت، تا هاوشێوە دەربكەون و جیاواز نەبن، چونكە رەنگی قاوەیی پرچت رەنگی روخسار دەكاتەوە، بۆیە ئەگەر برۆشت وابێت جوانتر دەردەكەوێت.
قژی سوور، ئەوانەی قژیان سوورە، یان لە خەنەیە، پێویستە رەنگی برۆیان هەمان رەنگ بێت، هەندێ جاریش دەكرێت رەشی بكەیت، رەنگی سیلڤەر و رەساسیش گونجاوە لەگەڵ پرچی سوور.
قژی رەش، ئەوانەی قژیان رەشە دەتوانن هەمان رەنگی رەش بۆ برۆیان هەڵبژێرن، هەروەها دەتوانن رەنگەكانی پرتەقاڵی كاڵیش لەگەڵ رەشەكە تێكەڵ بكەن، بۆیە ئاگاداری رەنگی برۆ بن، چونكە جوانیی چاوەكانت دەكاتەوە.
