زۆربەی ئەوانەی حەز بە مۆدی رەنگی میتالیكی پرچ دەكەن، ماوە ماوە كەزی، یان كۆتایی قژیان بە رەنگێك دەڕزاێننەوە، وەك شێوازێكی سەرنجڕاكێش و ناوازە بۆ رەنگكردنی پرچ، هەندێكیش بەپێچەوانە بەشی لای رەگی مووەكان رەنگ دەكەن، یان ئەو بەشەی لە پێست نزیكە، هەردوو رێگە دروستە، بەڵام گرنگە بزانیت چ رەنگێكی میتالیكی هەڵدەبژێریت تا لەگەڵ شێوەی روخسارو بەشەكەی دیكەی پرچت گونجاو بێت.، پێش رەنگكردنی قژت پسپۆڕان ئامۆژگاریت دەكەن بەوەی: سەرەتا شێوازێكی پرچبڕین هەڵبژێرە، گرنگیشە رەنگی سەرەكی و سرووشتیی قژت دەربكەوێت، پاشان تەڵێك، یان بەشێكی پرچت بەو رەنگانەی خوارەوە بۆیە بكە، لە بیریش مەكە بەر لە دوو رۆژ لە بۆیەكردنەكە، پرچت بە تەواوی بشۆ، تا ئامادەبێت بۆ رەنگ و شێوازەكانی میتالیك كە بریتین لە: شێوازی شینی میتالیك نزیك لە رەنگی حەریر، شێوازی میتالیكی پەمەیی، شێوازی رەنگی رەشی كلی بۆ ئەوانەی پرچیان زەردو قاوەیی، شێوازی رەنگی رەساسیی ناوەند (پلاتین)، شێوازی رەنگی میتالیكی زیوی، شێوازی تێكەڵی نێوان رەنگی سوور و برۆنزی، شێوازی شینی ئاسمانی میتالیك، شێوازی رەنگی زێڕی بەرەو پەمەیی، تێكەڵی میتالی وەنەوشەیی و زیوی، دوا رەنگیش بریتییە لە شێوازی رەساسی تێكەڵ بە هەردوو رەنگی شین و سەوز.