ئەو كاتانەی پێویستە پانتۆڵی جینزی سپی بپۆشیت
April 24, 2017
رەنگا و ڕەنگ
كاتەكانی پشوو، كاتێك لە كاتی پشوودەبیت و لە كار بە دووری، دەتوانی پانتۆڵێكی جینزی سپی بپۆشی، بە تایبەت بۆ گەشت و سەیران، لە بیریش مەكە جەنتایەكی نەخشداریش لە دەست بگرە.
مۆدی كاجواڵ، دەتوانی بۆ بەدەستهێنانی مۆدێكی كاجواڵ لەگەڵ ریكۆتێكی جینز رێكی بخەیت، هەروەها دەتوانی لەگەڵ پێڵاوێكی وەرزشی لەبەری بكەیت و ئێكسسواری ناسكیش لە پرچت بدەیت، مۆدێكی ناوازە دەردەچێت.
كاتی سەردانی و خوان، جوانترین مۆدی جلوبەرگ دەبێت، كاتێك لە خوانێكدا داوەت كراوی، پانتۆڵی سپیی جینز نایابە و بێزاریشت ناكات، لەگەڵ بلووزێكی ناسك و پێڵاوی پاژنە بەرز شیكی بكە.
كاتەكانی دەوام و زانكۆ، دەكرێت لەگەڵ كراسێكی سادە و فەرمی لەگەڵ پانتۆڵە جینزی سپی لەبەر بكەیت، بۆ كاتەكانی زانكۆ و دەوامی فەرمی مۆدێكی نایابە لە جوانیدا.
چوونە ژوان، كاتێك ژوانێكت لەگەڵ هاوسەرت، یان خۆشەویستت دەبێت، نایابترین مۆدی جلەكان پانتۆڵێكی سپیی جینز و لەگەڵ كراسێكی پێست، بێگومان پێڵاوی پاژنە بەرزیشت پێویست دەبێت.
