ماوە ماوە مۆدە كۆنەكان زیندوو دەكرێنەوە، چ لە جلوبەرگ بێت، یان ئێكسسوارەكان، چونكە مۆدی جاران باو و ناوازە بوون، جگە لەوەی لە شێوازە تازەكانیش بە دەستكارییەوە لاسایی كۆن دەكرێتەوە، بۆیە ئەگەر مۆدێكی ساڵانی پێشوو لە ئێستادا بەكاربهێنرێت، دیمەنێكی ناوازە و شێوازێكی سەرنجڕاكێشی دەبێت، بۆیە ماركەی (گوتشی – Gucci) لە تازەترین مۆدی چاویلكەكانیدا، گرنگی بە شێوازی چاویلكەكانی ساڵانی هەفتاكان داوە، كە شێوەی كلاسیكە و بازنەی چاویلكەكە لە شێوەی هێلكەی خواردانراو وایە، بەڵام تەنیا وردە ئێكسسوار و كریستاڵ لەسەر چاویلكەكەدا بەدی دەكرێت، ئەوەش وەك كڕۆكیی گۆڕانكاری لە مۆدەكەدا دەركەوتووە. ئەو شێوازە بە مۆدی رۆمانسی و خەیاڵ دەناسرێت، بەهۆی ئەوەی لە وەرزی بەهاردا هەست و سۆزی مرۆڤ زیاتر دەبێت، چونكە لە كەشێكی فێنك و ژیانەوەی ئەو وەرزەدا دەژی، بۆیە چاویلكەی لەم جۆرە مۆدێكی باوە تا لە چاوی بكەیت، لە چەندین رەنگی جۆراوجۆری هەیە لەوانە: رەش، قاوەیی، سوور، نارنجی، پرتەقاڵی، شینی بریقەدار.