پشتێن جل و لەش و لارت جوانتر دەكات

پشتێن جل و لەش و لارت جوانتر دەكات
كاتێك جلێكی نایاب هەڵدەبژێرێ، وریابە لە دەستنیشانی هەموو ئەو ئێكسسوار و كەرەستانەی لەگەڵ جلەكە پێویست دەبن، ماوە ماوە هەموو كچێك پێویستی بە دەستە جلێكە، مەرجە بزانیت چۆن ئەو دەستە جلە رێكدەكەیت تا لەگەڵ لەش و لارت بگونجێ، مۆدەكانی ئێستای جل و بەرگ، هەر هەموویان پێویستیان بە كەرەستەی دیكە و ئێكسسوار هەیە، بە تایبەت ئەو كەرەستانەی لەگەڵ جلەكە سەرەكین و لەگەڵ جلەكە بەكاردەهێنرێن، ئیدی تۆش دەبێ بزانی ئەو كەرەستانە كامەیان سەرەكین و كامەیان لاوەكییە، ئەوەتا پشتێن هەیە بە سەرەكیترین كەرەستە و ئێكسسواری جل و بەرگ دادەنرێ، چونكە پێویستە لەگەڵ هەموو جلێك لە پشت بكرێ، پشتێن گرنگە، لەلایەكی دیكەش سەرنج راكێش و جوانە، بە تایبەت كاتێك لەگەڵ پانتۆڵی جینز و قوماش یان لەگەڵ تەنوورە لە پشتی دەكەیت، وێڕای ئەوەی بەشی ناوەڕاستی لەش و لارت توند و تۆڵ دەكات، كە ئەوانەی جەستەیان نەرمە، بە سایەی پشتێنەوە جەستەیان توندتر دیار دەبێت، لە بارەی رەنگی پشتێنەوە، ئەوە بۆ كچان و خانمان دەگەڕێتەوە لەوەی چ رەنگێكی پشتێنەكەیان بە دڵە و پێیان جوانە تا لە پشتیان بكەن.
Top