هەر زانیومانە كە وێنە بە دەست دەكێشرێت، بەڵام وادیارە ئەو وێنەكێشە ئەمریكییە دەیەوێ نوێكاری بكات و قاچەكانی بەكاربهێنێت لە جیاتی دەستەكانی بۆ وێنەكێشان، ئەو وێنەكێشە ناوی (بریدجیت بیت كۆلێنز)ە، جگە لەوەی بە قاچ وێنەكانی كێشاوە، هەروەها تەنیا لە وێنەكانیدا، تەنیا گەڵای دار و باری بەكارهێناوە، بەرهەمەكانیشی چەندین وێنەی نایاب و جوانن، بەم جۆرە دەیەوێ كارێكی وا بكات كە جێگەی سەرنجی هەمووان بێت.