لابردنی پەڵە و ڕەشیەکان ژێر چاو بەبێ بەکارهێنانی کۆنسیلەر

لابردنی پەڵە و ڕەشیەکان ژێر چاو بەبێ بەکارهێنانی کۆنسیلەر
بەردەوامی بەکارهێنانی کۆنسیلەر بۆ شاردنەوەی ڕەشیەکانی ژێر چاو و ڕووناککردنەوەی یان شاردنەوەی خاڵ و پەڵە ڕەشەکانی دیکە بە کرێمی ئەساسی، ڕەنگە تەنها کاتی بێت پاش شتنی دواتر وەک خۆی دەردەکەوێتەوە، هەر بۆیە باشترە چارەسەر بدۆزیتەوە.
پێکهاتە و ماددە سروشتیەکان باشترین ئاوێتەن بۆ شاردنەوەی ڕەشیەکانی ژێر چاو و بەشەکانی دیکە، زەیتی گوێزی هیندی و هەنگوین و زەردەچەوە باشترین ئاوێتەیە و دژی بەکتریا و میکرۆبە لەهەمانکاتدا ڕێگری لە دروستبوونی زیپکە دەکات و پێست خاوێن دەکاتەوە.
زەیتی گوێزی هیندی دەوڵەمەندە بەو چەوریەی کۆلاجینی پێست زیاددەکات، بەهەمان شێوە هەنگوین ترشی ئەمینی تێدایە کەدەبێتە هۆی پاراستنی پێست شێدارکردنی.
چۆنێتی ئامادەکردنی:
کەوچکێک زەردەچەوە بخەرە دەفرێکەوە، ئەگەر پێست وشکە هەوڵبدە ڕێژەیەکی کەمتر بەکاربهێنە بۆ ئەوەی زەیتی سروشتی پێست هەڵنەمژێت، پاشان کەوچکێک زەیتی گوێزی هیندی تێکەڵ بکە و باش تێکی بدە تا دەبێتە هەویرێکی توند دواتر کەوچکێک هەنگوین.
دەموچاوت بە ئاو خاوێن بکەرەوە، پاشان بە پارچەیەک لۆکەی لابردنی ماکیاژ و پاکەرەوە تەواو ماکیاژی دەموچاوت بسڕەوە، دواتر بە کلێنس وشکی بکەرەوە و چینێک لە ئاوێتەکە بدە لە تەواوی پێستی دەموچاوت و ملت بۆ ماوەی 5 خولەک، بەڵام دەستی بۆ نەبەیت تا هەست نەکەیت تەواو وشک بۆتەوە.
پاشان کەمێک ئاو بدە لە دەموچاوت و مەسج بە تەواوی پێستی دەموچاوت بکە بە سەری پەنجەکانت بۆ سەرەو و خوارەوە و لاکان بۆ ماوەی 2 خولەک، دواتر بە ئاوی شلەتێن تەواوی ڕووخسارت بشۆ ئینجا ئاوی ساردی پێدا بکە بۆ ئەوەی کونیلەکان بکاتەوە و بریقەدار و سەرنجڕاکێش دەربکەوێت.
ئەگەر پێست وشکە پاش تەواوبوونی ئەم کارە کرێمێکی شێدار بدە لە پێستت بە چینێکی تەنک، بەڵام ئەگەر چەورە پێویست ناکات، هەفتانە دووجار دووبارەی بکەرەوە تا تەواو ڕەشی ژێر چاوەکانت و بەشەکانی دیکەی دەموچاوت دەڕوات.


خەندان
Top